Commerical Print
ئەم بەشە تایبەتە بە چاپی کاغەزی . پێداویستییە بازرگانی و پیشەسازییەکانت بە بەرزترین ستانداردی جیهانی بگەیەنە ئەنجام! ئێمە خزمەتگوزاری چاپی بازرگانی لەسەر قەبارە و کەرەستەی جۆراوجۆر دابین دەکەین؛ لەوانەش چاپی فۆڵدەر، بڕوشەر ،فلایەر، کەتەلۆگ و دەفتەر وەصل و تێبینی بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی ئۆفسێت و دیجیتاڵ بۆ زامنکردنی وردی ڕەنگەکان و خێرایی لە جێبەجێکردندا.
Commerical Print
Flyer & Broucher
خێراترین و کاریگەرترین ڕێگا بۆ گەیاندنی پەیامی براندەکەت بە دەستی کڕیار! فلایەرەکانمان بە بەرزترین کوالێتی چاپ و ڕەنگی زیندوو بەرهەم دەهێنرێن؛ گونجاوترین هەڵبژاردەیە بۆ ڕیکلامی سەر شەقام، ناساندنی ئۆفەرە کاتییەکان، مینیۆی فاست فوود، و بڵاوکردنەوەی خێرای زانیاری کەمپەینەکانت.
Shop Flyer & Broucher
Note book & Reciept
ئەم بەشە تایبەتە بە ڕێکخستنی کاروباری ناوخۆیی و دارایی کۆمپانیا و فرۆشگاکەت بە شێوازێکی فەرمی و پرۆفیشناڵ. لە ڕێگەی چاپکردنی دەفتەری تێبینی بۆ تۆمارکردنی بیرۆکە و کۆبوونەوەکان، لەگەڵ دەفتەری وەسڵ و پسوولە بۆ ڕێکخستنی حیسابات و فرۆشتن، دەتوانیت ناسنامەی براندەکەت و لۆگۆکەت لەسەر هەموو کاغەزێک نیشانی کڕیارەکانت بدەیت. ئێمە ئەم دەفتەرانە بە کوالێتییەکی بەرزی چاپ، بە قەبارە جیاوازەکان (A4, A5, A6, DL) و بە جۆرەکانی بێ کاربۆن یان فرە کۆپی (NCR) بەپێی پێویستی کارەکەت ئامادە دەکەین تا متمانە و ڕێکخستن ببەخشیتە بازرگانییەکەت.
Shop Note book & Reciept
Booklet & Catalog
ناسنامە و سەرجەم بەرهەمەکانت لە یەک شوێندا بە شێوازێکی لوکس نمایش بکە! کاتالۆگ و بوکلێتەکانمان بە کوالێتییەکی ناوازەی چاپ، ڕەنگی ڕوون، و چەندین جۆری بەستن (وەک تێل، چەسپ، یان سپرینگ) بەرهەم دەهێنرێن؛ باشترین هەڵبژاردەیە بۆ پڕۆفایلی کۆمپانیاکان، لیستی بەرهەمەکان، پرۆژەکانی خانووبەرە، و گۆڤارە ڕیکلامییەکان.
Shop Booklet & Catalog
Folder & Door Hanger
ئەم بەشە تایبەتە بە بەهێزکردنی کەمپینی ڕیکلامی و پێشکەشکردنی پرۆفیشناڵی کارەکەت بۆ کڕیاران. لە ڕێگەی فۆڵدەرەکانی پێشکەشکردنەوە، دەتوانیت سەرجەم دۆکیۆمێنت، گرێبەست و پێشنیارەکانت بە شێوازێکی ڕێک و بە لۆگۆی خۆتەوە بدەیتە کڕیارە VIP کان. هاوکات، بە بەکارهێنانی دۆر هانگەر (هەڵواسراوی دەرگا)، دەتوانیت ڕیکلامێکی ڕاستەوخۆ و کاریگەر بگەیتە ناو ماڵ و نووسینگەی کڕیاران و سەرنجیان ڕابکێشیت. ئێمە هەردوو بەرهەمەکە بە کاغەزی ئەستوور، کوالێتی چاپی ناوازە، و بە لامینەیشنی مات یان بریقەدار بەپێی خواستی تۆ ئامادە دەکەین بۆ ئەوەی باشترین کاریگەری لە بازاڕدا دروست بکەیت.
Shop Folder & Door Hanger
More Commerical print
ڕۆژژمێر (Calendar): چاپی سەر مێز و دیواری بۆ ڕیکلامی درێژخایەن. پۆستکارت (Postcard): کارتی کورت و ڕیکلامی لەسەر کاغەزی ئەستوور. زەرف (Envelope): زەرفی فەرمی کۆمپانیا بە لۆگۆ و قەبارەی جیاواز. بلیتی تایبەت (Custom Ticket): بلیتی بۆنە و کۆنسێرت بە ژمارەی زنجیرەیی. کارتی هاوسەرگیری (Wedding Card): داوەتنامەی شاهانە بە چاپی زێڕینی قۆقز. بڕوانامە (Certification): چاپی بڕوانامەی فەرمی لەسەر کاغەزی لوکس. مێنیو (Menu): مێنیوی نایاب بۆ ڕێستۆرانت بە جۆری دژە ئاو. بەرگی توندی تێز (Thesis Hard Binding): بەرگکردنی توندی تێزی ماستەر و دکتۆرا بە پیتی زێڕین.
Shop More Commerical printFrequently asked questions
هەروەها چاپی دیجیتاڵ خێراترە بۆ بڕی کەم ئەتواندرێ بە ٢٤ کاتژمێر تەواو ببێ